ئێواره‌ى شه‌ممه 2022.11.26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى به سه‌رۆكایه‌تیى كۆنگرێسمان به‌ڕێز مارك تاكانۆ كرد كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانى كۆنگرێس و دیپلۆماتكاران پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه خاتوو ئالینا ڕۆنامۆوسكى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماده‌ى بوو، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گۆڕینه‌وه‌ى زیاترى شاندى نێوانیان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و شه‌ڕى دژى داعش، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى ته‌بایى و هاریكاریى نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان و پشتگیریكردنى حكوومه‌تى نوێى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى كارنامه‌كه‌ى و پاراستنى سه‌قامگیرى و ئارامیى سنووره‌كان و سه‌روه‌ریى عێراق كرده‌وه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه ده‌رفه‌ت هاتووه‌ته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێكه‌وه هاریكارى بكه‌ن.
شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى وێڕاى پێ‌زانین و ستایش بۆ رۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا، دووپاتیان كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌یان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریكایان بۆ به‌رده‌وامیى هاوبه‌شیى ستراتیژى و پشتگیرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا و هه‌روه‌ها بۆ پشتگیرى و هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه.
پێویستیى خێراكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.