بەپێی ڕۆژنامەی فەرمیی عێراقی بێت، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوتووە و بەشێكی هۆكارەكەی بۆ بوونی سەدان هەزار بندیوار دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (الصباح)ی سەر بە حكوومەتی عێراق، ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوتووە.

هاوكات ڕۆژنامەكە ئاشكرای كردووە كە بەشێكی دواكەوتنەكە پەیوەندی بە چاكسازیكردن لە دۆسیەی پلە و سەرمووچەی فەرمانبەرانەوە هەیە. ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆری بندیوار هەن و زیاتر لە 250 هەزار كەسیش هەن كە زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن. 

رۆژنامەكە لە زاری جەمال كۆچەر، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاوی كردۆتەوە كە باری ئابووریی حكوومەتی عێراق باشە و پارەی پێویست لەبەردەستە، بۆیە دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە بۆ كێشەی بوونی پارە ناگەڕێتەوە، بەڵكوو دوور نییە بۆ چاكسازیكردن لە مووچەخۆری بندیوار و خاوەنی دوومووچە و سێ مووچە بگەڕێتەوە.