پارێزگای هه‌ولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد كە له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کارکردن به سیسته‌می غاز ڕاگیرا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: “دوای ئه‌و چه‌ند ڕووداوه‌ی له به‌کارهێنانی سیسته‌می غاز و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی لێی که‌وته‌وه، له پێناو سه‌لامه‌تیی گیانی هاووڵاتییان و لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی ئه‌و سیسته‌مه و لێکه‌وته‌کانی، دره‌نگانی ئه‌مشه‌و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، فه‌رمانی دا، هه‌موو جۆرە کاركردنێك به‌و سیسته‌می غازه ڕابگیرێ و نابێ به هیچ جۆرێک به‌کار بهێنرێت.”
هه‌روه‌ها تیایدا هاتووە كە سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ڕاسپاردووه به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد بکرێ، بۆیه پارێزگای هه‌ولێر وێڕای جه‌ختکردنه‌وه له بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگای هه‌ولێر، داواکارە له هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، هه‌موو کارکردنێک به‌و سیسته‌می غازه ڕابگرن و هاوکاریی تیمه‌کانی به‌رگریی شارستانی و پۆلیسی شاره‌وانی و نه‌وت و کانزا‌کان و تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌کان بن.
لە كۆتاییشدا دووپاتی كردووەتەوە كە وێڕای بڕیاره‌کانی ئه‌مڕۆی پارێزگای هه‌ولێر، له ئێستاوه تیمه‌کانیان ده‌ستکراوه‌ن بۆ گرتنەبەری هه‌ر ڕێوشوێنێك له‌و بابه‌ته.