بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی چاککردنەوەیەک لە ئیفراز 3 لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو چەند گەڕەکێک بێ ئاو بوون، ئێستا ئاو بۆ زۆربەی گەڕەکەکان گەڕاوەتەوە.

زەردەشت عەبدولخالق بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر سەبارەت بە نەبوونی ئاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر  ڕایگەیاند: بەهۆی چاککردنەوەیەک لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 3ـی هەولێر لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاو بوون.

ڕاشیگەیاند: ئێستا کاری چاککردنەوەکە تەواو بووە و ئاو بەردراوەتەوە و لە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر ئاو گەڕاوەتەوە.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر سەبارەت بە ئاوی بیرەکان ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە ڕێنماییەکان و نەبەستنی تەوافە لەدوای کاتژمێر 12:00ـی شەوەوە ئاوی بیرەکان دەگیرێتەوە.

ktv