نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداریی لە پرسەی قوربانییانی رووداوی تەقینەوەی شارەکە دەکات کە تێیدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەیش بریندار بوون.
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەواڵی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشداریی لە پرسەی قوربانییانی رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات.