پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد کە چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاریى جۆراوجۆر لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

چوارشەممە 16/11/2022، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە: “لە چوارچێوەى گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، 7 پرۆژەی جۆرا و جۆر لە هەولێر جێبەجێدەکرێن”.

هەروەها پارێزگاری هەولێر ئاماژەشی بەوە داوە کە پڕۆژەکان بەمشێوەیەى خوارەوەیە:

1- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی سێبەردان لە هەولێر.
2- جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری ڕووپێوی و دیزاینكردنی بەشێك لە شەقام و زەوییەكانی سێبەردان.
3- قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكەكانی خواكوڕك – 1ی شوبات لە كەسنەزان.
4- پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 20 مەتری لە هەولێر.
5- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی حەمرین لە هەولێر.
6- كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمێنانی تێكەڵەی ئەسفەلتی لە هەولێر.
7- گۆڕینی بۆڕی تۆڕی ئاو لە بنەسڵاوە.