گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەو رێستورانتەی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئاگری گرت بە تەواوی سووتاوە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 12/11/2022، رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە رێستورانتێکی شاری هەولێر کەوتەوە، سەرکەوت کاڕەش گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، رێستورانتەکە بە تەواوی سووتاوە.
گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “ئەو چێشتخانەی سووتاوە لە دەرەوەی هۆتێلەکەیە، چێشتخانەکە بە تەواوی سووتاوە، بەڵام هۆتێلەکە هیچ زیانی بەر نەکەوتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆتێلەکە سیستمی سەلامەتی تێدایە و دوای رووداوەکە 12 تیمی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.