سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوو به‌شى دیكه‌ى شه‌قامى 150 مه‌تری له‌م مانگه‌دا ده‌كرێنه‌وه‌.

سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە: “ھەردوو بەشی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر تەواو بوون، تەنیا ھەندێک وردەکاریی زۆر کەمی ماوە و بڕیار دراوە کە لەم مانگە بکرێنەوە و بکەوێتە خزمەت شۆفێران.”

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: “بەشێکی لە شەقڵاوە بۆ کۆیە دەست پێدەکات حه‌وت کیلۆمه‌تر دەبێت و ئەوەی دیکەش لە بەحرکە بۆ رێگای دھۆک دەست پێدەکات، ئەویش 6.1 کیلۆمه‌تر دەبێت، بە کردنەوەی ئەو دوو بەشە، بۆ ھاتوچۆکردن و کەمبوونەوەی قه‌ره‌باڵغى، ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ شۆفێران دەکرێت.”

سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر ڕوونیشى كرده‌وه‌، بە کردنەوەی ئەو دوو بەشە 23 كیلۆمه‌تر لە شەقامی 150 مەتریی تەواو دەبێت، چونکە ئەمە سێ بەشە لەو شەقامە تەواو دەکرێت و ھێشتا بەشی دیکەشی دەمێنێت، ئەوانیش تەواو بکرێن”.