خەبات: سولین سلێمان:- شۆخ رزگار ئەو كچەی لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید توانی لە پێش برکێیەکی پاسکیلسواری سەر شاخ پلەی دووەم بەدەستبێنێت، شۆخ لە لێدوانێکیدا تایبەت بە خەبات گوتی؛”لە بەرواری ٥/١١/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی لە ناوچەی قولەرەیسی پاڵەوانیەتی پاسکیلی شاخی لەجۆری (کرۆسکەنتری ) لەسەر ئاستی عێراق بەڕێوەچوو بە بەشداری زیاتر لە 45 یاریزان و ئارەزومەندانی پاسیکل، جێگای داخە لەگەڵ زۆری ژمارەی یاریزانانی کچ ڕێژەیەکی کەم بەژداریان تێداکردبو (شۆخ ڕزگار ) وەک ئارەزومەدنێکی پاسکلسواری بەژداربوو و توانی پلەی دووەم بەدەست بیهنێت، ئەو دەڵێت ئەم جۆرە پاڵەوانیەتیانە پێویستە کچانیش تێدا بەژداربێت و چاونەرستی خۆیان بسەلمێنن .
لەبارەی ئەوەی چ هەستێکتان هەبوو کاتێک توانیتان ئەم نازناوە بەدەست بێنن، شۆخ رزگار دەڵێ هەستێکی زۆر خۆشم هەیە لەگەڵ کردنەوەی ئەم جۆرە پاڵاوانیەتە” جورئەت و چاو نەترسی ئەوەم هەیە تێیدا بەژداربم، بەڵام زۆر بەداخەوە ئەمە دووەم جارە ببینم ڕێژەی کچانی یانەکان بەژدارنابن و بونیەت و چاونەترسی خۆیان بسەلمێنن، هیواخوازم بۆ ساڵی داهاتوو سەرجەمیان بەژداربن بیسەلمێنن کە کچانیش هیچیان کەمترنیە لە بوێری کوڕان، ئەوە زۆر دڵخۆشم وەک ئارەزومەندێکی پاسکیل ئەو ئەنجامەم هێناوە.
شۆخ رزگار لەبارەی نوێترین كارو چالاكیانەوە، دەڵێ ١١/١١/٢٠٢٢ پێشبڕکێیەکی پاسکیلسوار لەسەر ئاستی کوردستان دەکەمەوە بۆ یاریزانان و ئارەزومەندانی پاسکیل کە تێدا ئاستەکانمان جیاکردوەتەوە بۆ زیاتر هاندانیان ، ئامانج لەکردنی ئەم چالاکییە هاندانی خەڵکە بۆ بەکارهێنانی پاسکیل لەپێناو تەندروستیەکی باشتر و ژینگەیەکی پاکتر، چوونکە زۆربەی نەخۆشیەکانی ئەم سەردەمە بەهۆی قەڵەوی و کێشی زیادە و خواردنی پیس و پیسی ژینگە هۆکارێکی سەرەکین بۆ تووشبوون بەشێرپەنجە.
شۆخ لەبارەی خەڵات و بەشداری و رێزلێنانەوە، دەڵێ لەم ساڵەدا وەک کەسایەتی وەرزشی ساڵ، لە سێ کەرنەڤاڵی جیاواز خەڵاتی ڕێزلێنانم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پێبەخشرا، لەپای ئەو خزمەتەی لە بواری وەرزش پێشكەشم کردووە، هەر لەم ساڵەدا بەژداریم لە پێش بڕکێیەک كرد لە شاری سۆران، توانیم پلەی سێیەم بەدەست بێنم.