یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 07ـی 11ـی 2022 پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی.

لە پەیامەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاتووە کە ” ئومێدمان وایە  ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی  و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت.”

دەقی پەیامەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:-

بەڕێزان  کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان

پاش ڕێز و سڵاو…

بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان  و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین .

ئومێدمان وایە ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرە  بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی  و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت .

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان