شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارین ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له دوو پارێزگاش بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕى (ئه‌كووێزه‌ر)ى جیهانیی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، ڕۆژى شه‌ممه 12/11/2022، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ئاسمان له ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌وره‌وه بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، پاشان نمه‌باران ده‌ست پێده‌كات، دواتر باران ده‌بارێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ى ڕۆژى شه‌ممه ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له هه‌ولێر و دهۆكیش ته‌نیا ڕۆژى شه‌ممه ده‌بێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا، سبه‌ى سێشه‌ممه 8/11/2022، ته‌نیا له پارێزگاى دهۆك ئاسمان له ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌وره‌وه بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارانبارینیش هه‌یه.