محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی لە محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پێگەیشت.

لە پەیامەکەدا، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی، لە مەسرور بارزانی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواست لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.