سەلام عەبدوڵڵا
زۆربه‌ی هه‌ره زۆرمان، زۆر خۆشحاڵین، به‌و ئاوه‌دانییه‌ی ڕووی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه رۆژانه به چاوی خۆمان ده‌یان تاوه‌ر له شاره‌كانمان، به‌تایبه‌تی شاره‌كانی وه‌ك هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ده‌بینین كه ڕوو له ئاسمان ده‌كه‌ن و زۆر به خێراییش ده‌فرۆشرێن. به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، كێ ئه‌و هه‌موو ڤێلاو ئاپارتمانه كه رۆژانه دروست ده‌كرێن ده‌كڕێ؟ ئایا هه‌مووی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه‌و بارودۆخی خه‌ڵكی به گشتی له‌و ئاسته به‌رزه‌دایه كه توانای كڕینی ئه‌و جۆره خانووانه‌ی هه‌بێت؟
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له رۆژنامه‌ی خه‌بات به‌دواداچونێكمان بۆ ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی كه‌رتی خانووبه‌ره كرد له هه‌ولێر كه مایه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و تێڕامانه.
بۆ نموونه، به‌پێی داتاكانی هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی خانووبه‌ره له هه‌ولێر، ئێستا %20 تا له %40 كڕیاری شوقه‌كان و له %10 ی خانووه‌كان، له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن و له‌شوقه‌كانی شاهان سیتیش له %60 بۆ له %70ی عه‌ره‌بن.
هه‌ر به‌پێی داتاكانی كۆمپانیایه‌كی خانووبه‌ره له زۆنی زێڕی شاری هه‌ولێر، كه یه‌كێكه له‌ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندنشینه‌كانی هه‌ولێر، له %20 بۆ له %30 له‌وانه‌ی موڵك ده‌كڕن، به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و له‌هه‌ندێك له‌و تاوه‌رانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار له %60 بۆ له %70عه‌ره‌بن. سه‌باره‌ت به دانیشتووانی شوقه‌كانی ئیسكانیش كه به‌كرێ تێیدان ئه‌وا له %60 بۆ %70 ی كرێچییه‌كان عه‌ره‌بن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م داتایانه بێت، كه رۆژانه له زیادبووندایه، ئه‌وا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا، گه‌ر به‌و پێیه‌ی ئێستا بڕوات، ئه‌وا ورده ورده له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا، به دووری نازانین، عه‌ره‌ب له هه‌ولێردا ببنه زۆرینه، كه دیاره له‌شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمشدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت و گه‌ر ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌شی بچێته سه‌ر كه ڕێژه‌ی منداڵبوون له‌نێو ئه‌وانه‌دا گه‌لێك له‌خۆمان زیاتره، ئه‌وا هه‌رێم رووبه‌رووی راستییه‌كی تاڵ ده‌بێته‌وه كه ئه‌م جاره به‌ده‌ستی خۆمان دیمۆگرافیای شاره‌كانمان له‌نگ ده‌كه‌ین كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان نییه كه ساڵانێكی زۆر خوێن و قوربانی ده‌دات كه دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه‌مان لاسه‌نگ نه‌بێت كه حكومه‌ته جیاجیاكانی عێراق له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌دا شێلگێرانه خه‌ریكی –به هه‌موو جۆرێك- تێكدانی ئه‌و دیموگرافیایه بوون.
با ئیدی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌روا به ئاسانی تێپه‌ڕ نه‌بێت و حكوومه‌ت و به‌رپرسانی وڵات سه‌ر به هه‌ر چین و تاقم و لایه‌نێك بن، ئه‌م دیارده‌یه به جددی وه‌ربگرن و په‌رله‌مانیش به ئه‌ركی نیشتیمانی خۆی هه‌ڵبستێ و یاسایه‌ك بۆ به‌رگری له بوونی خۆمان و هه‌رێمه‌كه‌مان و رێژه‌ی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی وڵاته‌كه‌مان دابڕێژێت، ده‌نا له‌مه‌ودوا له ڕووی یاساییه‌وه هیچمان بۆ ناكرێت، چونكه ئه‌م ته‌عریبه‌ی ئه‌مجاره به ده‌ستی خۆمان دیزاین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.