لانیکەم 146 کەس لە کۆریای باشوور بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخی لە ئاهەنگێکی هاڵۆویندا گیانیان لەدەستدا. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی ئاراستەی ئەو وڵاتە دەکات. 

رووداوەکە لە گۆڕەپانی بەناوبانگی ئیتاوۆن لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور دروستبووە. بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، لانیکەم 150 کەسی دیکە لە رووداوەکەدا برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.