کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەغدا ڕووی دا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و  برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمشەو شەممە بە (سۆمەریە نیوز)ـی ڕاگەیاند: تەقینەوەیەکی بە هۆکارێکی نادیار، لەنزیک کافتریایەکی بەناوبانگ و گەراجی ئۆتۆمبێلی لە نزیک پردی بانک لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕووی دا.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی ڕووداوەکەوە 3 کوژراو و 7 برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و کوژراوەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.