وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه به دزینی 2.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له سكرتارییه‌تی ده‌سته‌ی باجی سه‌ر به بانكی ئه‌لرافیده‌ین تاوانباربوو، ده‌ستگیركرا.
عوسمان ئه‌لغانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دزینی 2.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، خه‌ریكبوو له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به‌ره‌و توركیا رابكات، له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا هێزێكی ئه‌منی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه و ده‌ستگیریانكرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سوپاس بۆ ده‌زگاكانی دادوه‌ری له عێراق، كه بۆ ده‌ستگیركردنی (نور زوهێر جاسم) ئاسانكارییان ئه‌نجامدا.
پێشتریش ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی روونكردبووه‌وه، نور زوهێر جاسم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانییای (مبدعون) كارده‌كات و یه‌كێكه له تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كانی دۆسییه‌ی دزینی 2.5 ملیار دۆلار.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هۆشداری له‌باره‌ی فشاره‌كان بۆ ئازادكردنی ناوبراو دا.
دوای ئاشكرابوونی دیارنه‌مانی 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار) له له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج له بانكی رافیده‌ین، كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق تادێت فراوانتر ده‌بێت.