بەرپرسی هۆبەی کۆنترۆڵکردنی کاروباری شێرپەنجە لە تەندروستیی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، پەتای کۆرۆنا هۆکار بووە بۆ ئەوەی ئەمساڵ ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا زیاد بێت، لەبەر ئەوەی لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا خەڵک نەیانتوانیوە وەکوو پێویست سەردانی پزیشک بکەن.

د. شلێر عەبدولڕه‌حمان، بەرپرسی هۆبەی کۆنترۆڵکردنی کاروباری شێرپەنجە لە تەندروستیی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: ”ساڵی 2018 لە پارێزگای دهۆک هەزار و 152 حاڵەتی تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کرابوو و 35 کەسیش گیانیان لەدەست دابوو، ساڵی 2019 ڕێژەی تووشبوان زیادی کرد و هەزار و 369 حاڵەت تۆمار کران و 31 کەسیش گیانیان لەدەست دا، ساڵی 2020 ڕێژەی تووشبوون کەم بووەوە و 767 حاڵەت تۆمار کرا و 18 کەس گیانیان لەدەست دا، ساڵی 2021 جارێکی دیکە ڕێژەی تووشبوانی شێرپەنجە زیادی کردەوە و هەزار و 16 حاڵەت تۆمار کرا و 43 کەسیش گیانیان لەدەست دا.”

ئاشکرای کرد: ”ئەمساڵ (2022)یش 725 حاڵەت تا ئێستا تۆمار کراوە، لەوانە 157 حاڵەتیان شێرپەنجەی مەمک بووە.