له رووداوێكی هاتوچۆدا له هه‌ولێر، به‌رازێك بووه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/10/2022، فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: کاتژمێر11:30ی شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگه‌ی سەرەکیی (هەولێر – کەرکووک) لە نزیک گوندی تەتەراوە، ئۆتۆمبێلێك له جۆری (کیا)ی تایبەت کە بەرەو هەولێر دەهات و سەرجەم ئەندامانی خێزانێکی تێدا بوو کە 6 کەس بوون، بەهۆی خۆکێشانی بە بەرزاێکی کێوی کە لەناکاو لە شەقام پەڕییەوە کۆنتڕۆڵی لە دەست دا و لە دواییشدا وەرگەڕا.
ئاشكراشی كرد، بەهۆی ڕووداوەکەوه کەسێک گیانی لەدەست دا و 5 کەسی تریش زامدار بوون.