سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد و رایگه‌یاند، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و ده‌ستپاكی ده‌بێت.
نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێرداوی عێراق، رایگه‌یاند، ده‌رفه‌ت به هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق ده‌درێت، كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئاشكراشی كردووه، “هه‌ڵبژاردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوه و له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی و ده‌ستپاكی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی سه‌نگ و ریزبه‌ندی هه‌ڵبژاردن.”