ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم، هونەرمەندی شێوەکاری ناسراو ئیسماعیل خەیات، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئیسماعیل خه‌بات،  له‌ ساڵی 1944 لە خانەقین لەدایک بووە، ماوەی چەند ساڵێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی مامۆستای هونەر بووە.

لە ساڵی 1992- 1998 بەڕێوەبەری هونەری شێوەکاری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ناوبراو چەندان پێشانگه‌ی تایبەتی و هاوبەشی لە ناو کوردستان و دەرەوەی کوردستان هه‌بووه‌، تابلۆکانیشی به‌ هه‌ردوو شێوازی رەش و سپی و رەنگاوڕه‌نگیشه‌ و زۆربه‌ی باس لە هزر و خەونە هونەرییەکانی دەکات.