جانتایەکی گوماناوی لەشوێنی تەقنەوەکەی سلێمانی بەجێماوە و دەزگائەمنییەکان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 20/10/2022 لەگەڕەکی عەلی ناجی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک تەقییه‌وه‌ و لەئەنجامدا دوو کەس برینداربوون، بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەبەردەم بارەگای پەیوەندییەکانی وڵاتی تورکیا ڕوویداوە و تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک لەسەر ڕووداوکە دەستگیرنەکراوە.

بەپێی زانیارییەکان  ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرچنەر لەنزیک بارەگای پەیوەندیەکانی وڵاتی تورکیا لەشاری سلێمانی، لەڕێگەئ بۆمبێکی چێندراوەوە تەقیوەتەوە و دوو ھاوڵاتی برینداربوون.

لەئێستادا ھێزەئەمنییەکانی سلێمانی لەشوێنی ڕووداوەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، بەڵام بەھۆی بوونی جانتایەکی (بەجێماو) لەشوینی ڕووداوەکە دەزگائەمنییەکان لەڕێگەی تیمێکی پووچەڵکردنەوە مینەوە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو جانتایە دەکەن.