ئەمڕۆ رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لەتیف رەشید وەک سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام بەڕێوەدەچێت.

  بڕیارە کاتژمێر 11ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لەتیف رەشید سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی عێراق لە کۆشکی سەلام بەڕێوەبچێت.

 سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی عێراق و باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان، بەشداری لە رێوڕەسمی دەسبەکاربوونی سەرۆککۆمار دەکەن.