لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج قوتابی لە شاری سەوڵاوا بە ناوه‌كانی پەروا حوسێنی، شنیا حوسێنی، ئەشکان ئیبراهیمی، ئاریا مورادی و موبین مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە، 12 ی 10 ی 2022، هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانەی کچانەی “سومەیە” و بە دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر هەڕەشەیان لە قوتابییەکان کردووە و دوو کچی لاوی تەمەن 17 ساڵیان بە نێوەکانی پەروا حوسێنیی و شنیا حوسێنی ڕفاندووە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، 13 ى 10 ى 2022 سێ قوتابی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ قوتابخانەی “کازمی”  له‌ سەوڵاوا بە ناوه‌كانی “ئەشکان ئیبراهیمی، ئاریا مورادی و موبین مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، کە گوایە ئەم پێنج قوتابییە بە هۆی دروشم نووسین لە قوتابخانەدا دەستبەسەرکراون.

ktv