له هه‌ولێر، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێله‌وه، پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و دوو كه‌سی تریش بریندار بوون.
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕایگه‌یاند: کاتژمێر1:20خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی، لەسەر شەقامی 60 مەتریی هه‌ولێر لەنێو ئەندەرپاسی دارایی کە ناسراوە بە (دارایی)، پێکدادانێک ڕووی دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ڕووداوه‌كه لە نێوان هیۆندایەکی تایبەت وفۆڕدێکی بارهەڵگر بووه و لە دەرئەنجامی ڕووداوەکەدا 5 کەس گیانیان لە دەست دا و 2 کەسی تریش زامداربوون، هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکەش تیژڕۆیی بووە وهێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی لایەنی خەتابار.
به‌پێی زانیارییه‌كان 4 كه‌س له نێو سۆناتاكه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه، كه سێیان خوشك و بران و ئه‌وی تر ئامۆزایانه، چواره‌میشیان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رانبه‌ر بووه.