ئەمشەوی چوارشەممە هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، لە ئەنجامدا هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی نەبووە و زیانی گیانیشی لێ نەكەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو كاتژمێر حەفت و نیو، هەشت مووشەک ئاراستەی کێڵگەی کۆرمۆر لە شارۆچکەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی كراوە، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێ بكەوێتەوە یان بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی رابگرێت.

هەروەها هێرشەکه هیچ زیانێکی ماددی نەبووه و سەرجەم کارمەندانی كێڵگەكە سەلامەتن.