ئهمڕۆ سێشەممە 11/10/2022، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە ئێريك شۆڤاليێ، باڵوێزی فرهنسا له عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پێکهینانی حکوومەتی نوێی عێراق کرا.
هەروەها گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.