سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى سووريا کۆبوونەوە؛ نێچيرڤان بارزانى دەڵێت، “تيرۆر به ته‌نيا به هێزى چه‌ک له‌نێوناچێت، به‌ڵكو بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر ده‌بێت له رێگه‌ى په‌روه‌رده و قوڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌يى و يهكترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان، رووبه‌ڕووى بير و ئايدۆلۆژياى تووندڕه‌وى و تووندوتيژى ببينهوه.”
رۆژی چوارشه‌ممه 05-10-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له نيكۆلاس گارنه‌ر، نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، په‌يوه‌نديى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و پێكهاته‌كان له سووريا و بارودۆخى كه‌مپه‌كان به‌تايبه‌تى كه‌مپى هۆل تاوتوێ كران.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى سووريا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه كه هێشتا “مهترسييهكى راستهقينهيه” له‌سەر سووريا و عێراق و ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها به پێوستيان زانى وڵاتانى ئه‌وروپا و ناوچه‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاووڵاتیيانيان له كه‌مپى هۆل له سوورياوە بۆ وڵاته‌كانيان هاوكاربن.
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نيكۆلاس گارنه‌ر، نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى سووريا
لای خۆیەوە، نێچيرڤان بارزانى رایگەیاند، “تيرۆر به ته‌نيا به هێزى چه‌ک له‌نێوناچێت، به‌ڵكو بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر ده‌بێت له رێگه‌ى په‌روه‌رده و قوڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌يى و يهكترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان، رووبه‌ڕووى بير و ئايدۆلۆژياى تووندڕه‌وى و تووندوتيژى ببينهوه.”
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە هاتووە، پێويستيى گفتوگۆ و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و پێكهاته‌كانى ديكه له سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه ته‌وه‌رى ديداره‌كه بوون.
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نيكۆلاس گارنه‌ر، نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى سووريا