وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی دوێنێ چوارشه‌می ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ڤیدانت باتێل جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی دوێنێ چوارشه‌می ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

باتێل ڕاشیگه‌یاند كه‌ ناتوانێ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌م هاووڵاتییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ بخاته‌ڕوو به‌هۆی ڕه‌چاوكردنی پاراستنی نهێنییه‌كانه‌وه‌.

جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق سه‌ركۆنه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.