سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مەتران میتیا لێسکۆڤار، باڵوێزی ڤاتیکان لە عێراق کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/9/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مەتران میتیا لێسکۆڤار، باڵوێزی ڤاتیکان لە عێراق کرد لە دیدارێکدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڤاتیکانیان تاوتوێکرد.

باڵوێزی ڤاتیکان سڵاوو ڕێز و سوپاس و پێزانینی قەداسەتی پاپای گەیاندە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوون و میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران بەگشتیی و کریستییانەکان بەتایبەتی، کە لە کەشێکی ئارام و ئاشتییانەدا لە هەرێمی کوردستان دەژین.

هەر لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان دووپات کردەوە.