بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئێران بۆردوومانی چەند بنکە و بارەگایەکی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان کرد و یەکێک لە ناوچەکان قەزای کۆیە بوو کە کرایە ئامانج. هەروەها وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشییەوە.”

هەروەها سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، “تەندروستی هەولێر ژمارەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی شاری کۆیە کرد و سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشی بۆ چارەسەرکردنی برینداران.”