خەبات: سولین سلێمان:- هونەرمەند هەڤاڵ ئیبراهیم گۆرانییەکی نوێی بەناوی ‘تە سوز دابو’ بە شێوەی ڤیدیۆگرافیک بۆ هەودارانی بڵاوکردەوە.
هەڤاڵ ئیبراهیم لە بارەی ئەم بەرهەمە بە لاپەری هونەری خەباتی گوت: ئەم بەرهەمەم لە تێکستی سالار فائیزە و لە ئاوازی غەریب قادرە و کاری میوزیکی لەلایەن ئەنەس ئیسماعیل کراوە و هەر خۆشی سەرپەرشتی بەرهەمەکەی کردووە و لە ئێستادا لە یوتیوب چەناڵی من گوێگران دەتوان گوێبیستی ئەو بەرهەمە نوێیەم بن.
گۆرانی ‘تە سوز دابوو’ لە یەکەم رۆژی بڵاوکردنەوەیدا لە ترێندی 30ـی یوتیوب بۆ بەرهەمە میوزیکییەکاندا هات، هەڤاڵ ئیبراهیم، خەڵکی دهۆکە و لە 1980 لە موسڵ لەدایكبووە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆکیلپە، هەر لە منداڵییەوە هۆگری هونەر بووە و لەو بوارەدا خوێندوویەتی، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا چەندین گۆرانی تۆمارکردووە.
لە 2003 یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی ‘زی بزڤڕە’ بڵاوکردەوە، لە 2005 خوێندنی لە بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی دهۆک تەواوکردووە.
دوایین ڤیدیۆکلیپی بەناوی ‘پەنجەرا ژڤانا’ بوو و لە 30-7-2021 بڵاوکرایەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 855 هەزار لە کەناڵی تایبەتی ئەو هونەرمەندە لە یوتیوب هەیە.
کەناڵی هەڤاڵ ئیبراهیم لە یوتیوب، 117 هەزار سەبسکرایپی هەیە و کۆی ڤیدیۆکانی زیاتر لە 50 ملیۆن و 428 هەزار بینەریان هەیە و یهكێكه لهو هونهرمهندانهى له كۆنسێرتهكانیدا ههوادارێكى زۆر كۆدهبێتهوه.