ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی مێرگە-ی لە سنووری قەزای چۆمان بۆردومان کرد.

 سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی مێرگەی لە سنووری قەزای چۆمان-ی دەڤەری باڵەکایەتی بۆردومان کرد.

 ئێران ناو گوندەکەی بۆردومان کردووە، بەڵام تائێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە”.

  هاوکات تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چیاکانی بەربزین، سەقەر و کوێستانەکانی هۆڕنێ، بەربزین و گوندەکانی بن پەرێز، بن رەشکین، بەنێ و بەرچیفە-یان لە سنووری ناحیەی سیدەکان تۆپباران کردون.

K24