سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ عەدنان نەقشبەندی كرد‌ كه‌ دوێنی دووشه‌م به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئه‌مڕۆ سێشەم 20ـی ئەیلوولی 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کرد بە (شێخ فوئاد نەقشبەندی)ـی برای خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان نەقشبەندی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە شێخ فوئاد نەقشبەندی و خانەوادەکەی گەیاند و هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەدنان نەقشبەندی دەربڕی.

جێی باسه‌ ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م شێخ عەدنان نەقشبەندی كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر و تێكۆشه‌ری شۆرشی مەزنی ئه‌یلوول و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیری پێشووی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ لە تەمەنی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.