له‌ دوای بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی لە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کورستان، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییان دروست بووە و كه‌سێك به‌ گولـله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژرا و چه‌ند كه‌سێكی تریش بریندارن.

بەپێی زانیارییەکان دوای بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی لە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کورستان، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان دروست بووە.

هەر بەپێی سه‌رچاوه‌ی زانیارییەکان  هەموو رێگاکانی چوونە ژوورەوە بۆ نێو شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه‌ داخراون، خەڵک بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین چوونەتە بەردەم قایمقامیەتی شارەکە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە تەقە وەڵامدراونەتەوە.

ئەوەش زانراوە کە گەنجێک بەناوی کیان درەخشان تەمەن 22 ساڵ، بەهۆی تەقەی سوپاوە گیانی لەدەست داوە و ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەش بریندارن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ رایگه‌یاند: رێگای شارەکە داخراون، تا خەڵک لە شارەکانی دیکەوە نەیەن بۆ یارمەتدانیان و لەوێ رەشبگیریی خەڵک ده‌ستی پێ كردووه‌.