جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پرۆسەی هەڵبژاردنی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە و زۆر بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەڕێوە دەچێت و تاوەکوو ئێستا هەڵبژاردن لە چەند لقێکیش تەواو بووە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، نەجات حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”پرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت و لە بەشێکی زۆری ناوچەکان هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت و ئێستا لە بازنەی هێزەکانی ئاسایش بەڕێوە دەچێت”.

نەجات حەسەن گوتیشی: ” پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا هەمووی تەواو بێت.”