ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌ كرد.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  ئەمڕۆ یه‌كشه‌م پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عیراق تاووتوێ کرا و جەخت کرایه‌وه لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت‌.