خەبات: رەنجبەر بەرزنجی_ن_سۆران
بە پێی دواین ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران , لەماوەی دوومانگی رابردوو زیاتر لە (36) پرۆژەی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە , كە بە تەواوبوونیان سنووری هەر چوار قەزای سۆران و چۆمان و رواندز و مێرگەسۆر و شارۆچكە و گوندەكانی دەورووبەری بووژانەوەیەكی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن , هەربۆیە (هەژار حەكیم) بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەمشێوەیە ئەو پرۆژەی خزمەتگوزارییانەی بۆ خەبات خستەروو.
قەزای ناوەندی سۆران
سەرەتا لە بارەی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران كەوتوونەتە واری جێبەجێكردنەوە , ( هەژار حەكیم ) بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتی : ئەو پرۆژانەی لە ماوەی دوو مانگی رابردوو لە سۆران كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردن بریتین لە پرۆژەی جووتسایدی سۆران – رواندز بە گوژمەی (349875000) دینار كە بریار وایە لەماوەی (120) رۆژ تەواوبكرێت و پرۆژەی قیرتاوكردنی چەند شوێنێكی جیاجیا لە شەقامەكانی سۆران بە گوژمەی (373230000) دینار و دروستكردنی شەقامێكی سەرەكی لە گەرەكی بەختیاری بە گوژمەی (210942000) دینار و دروستكردنی چەند شەقامێك لەگەرەكی بەرخودان و راپەرین و رێگەی گوندی ناوكۆك بە گوژمەی (789947000) دینار و پرۆژەی قیرتاوكردنی جووتسایدی دەروازەی قەزای سۆران تا سەنتەری بازار بە گوژمەی (390000000) دینار هەروەها پرۆژەی گۆرینی بۆری ئاوی خواردنەوە لە گەرەكی بەختیاری سۆران بەگوژمەی (42320000)دینار و گۆرینی بۆری ئاوی خواردنەوە بۆسەنتەری بازاری سۆران بە گوژمەی (226110000) دینار و گۆرینی بۆری ئاوی خواردنەوە لە گەرەكی گەڵاڵەی قەزای سۆران بەگوژمەی (102210000) دینار و لێدانی بیر بۆ گەرەكی سەرچەم بە گوژمەی (20000000) ملیۆن دینار و كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەرەكی دیلمان بە گوژمەی (20000000) ملیۆن دینار و پرۆژەی تۆری رووناكی شەقامی پیشەسازی كۆن تا كۆتایی گەرەكی برایەتی بە گوژمەی زیاتر لە (37000000) دینار و پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك لەسەنتەری شارۆچكەی سیدەكان بە گوژمەی (350000000) دینار و لێدانی بیر بۆ گوندی نزاری سیدەكان بە گوژمەی (16350000) دینار و لێدانی بیر بۆ گوندی ئاڵانەی شارۆچكەی سیدەكان بەگوژمەی (16350000) دینار , هەروەها لە سنووری شارۆچكەی خەلیفانیش پرۆژەی دروستكردنی رێگاكانی گەرەكی شەهیدان و زارگەلی و برایەتی بە گوژمەی (529240000) دینار و دروستكردنی چەند شەقامێك لەگوندی سرێشمە بە گوژمەی (54332000) دینار كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە , ئەمە جگە لەجێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی دیكەی جیاواز لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گوژمەی زیاتر لە (480000000) دینار.
قەزای رواندز
هەر لەدرێژەی قسەكانیدا بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باسی لە پرۆژەكانی سنووری قەزای رواندزیش كرد و وتی : جگە لەو پرۆژانەی كە باسمان لێوەكرد لە سنووری قەزای رواندزیش چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوانیش بریتین لە پرۆژەی قیرتاوكردنی رێگەی سەرەكی شەهیدانی رواندز بەگوژمەی (105720000) دینار و دروستكردنی ئاوەرۆی لوولەیی لە شارەوانی وەرتێ بەگوژمەی (200615000) دینار و دانانی رووناككەرەوە لە شارۆچكەی وەرتێی سنووری قەزای رواندز بە گوژمەی (5976000) دینار و كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی سەنتەری شارۆچكەی وەرتێ بەگوژمەی (200615000) دینار و كۆنكرێتكردن وقیرتاوكردنی چەند شەقامێك لە گوندەكانی سنووری شارۆچكەی وەرتێ بەگوژمەی (114812500)دینار.
قەزای چۆمان
قەزای چۆمانیش هاوشێوەی قەزاكانی دیكەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری تێیدا كەوتۆتە واری جێبەجێكردنەوە , (هەژار حەكیم) لەو بارەوە وتی : پرۆژەكانی سنووری قەزای چۆمان بریتین لە پرۆژەی قیرتاوكردنی چەند شوێنێكی جیاجیا لە رێگەی نێوان پردی حافیز تاكو قەزای چۆمان بە گوژمەی (149556000) دینار و فراوانكردنی چەند پرد و شەقامێك لە قەزای چۆمان بە گوژمەی (92000000) دینار و كۆنكرێتكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی سەنتەری قەزای چۆمان (448428750) دینار و كۆنكرێتكردنی شەقامە ناوخۆییەكان و دروستكردنی جۆگەی ئاودێری بۆ چەند گوندێكی شارۆچكەی قەسرێ لە سنووری قەزای چۆمان بە گوژمەی (226589000) دینار و قیرتاوكردنی رێگەی گوندی ناوەندە لە قەزای چۆمان بەگوژمەی (100000000) دینار و قیرتاوكردنی رێگەی گوندی گەزنە بە گوژمەی (150000000) دینار و پرۆژەی دروستكردنی سەرپۆش بۆ جۆگەی كراوە و لەبغكردنی لە شارۆچكەی قەسرێ بەگوژمەی (9000000) دینار و دروستكردنی پردێك لە گەرەكی گوڵان بەگوژمەی (8330000) دینار و چەند پرۆژەی جیاجیای دیكە بە گوژمەی (92000000) دینار.
قەزای مێرگەسۆر
لەكۆتاییدا بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باسی لە پرۆژەكانی سنووری قەزای مێرگەسۆر كرد و رایگەیاند , لە قەزای مێرگەسۆریش پرۆژەی رووناككردنەوەی شارۆچكەی مەزنێ و بلێ و گوندەكانی بارزان و بازێ بە گوژمەی (65000000) دینار و پرۆژەی دانانی كورسی لەسەر لێواری زێی گەورە لە مێرگەسۆر بەگوژمەی (13500000) دینار و پرۆژەكانی رێگای شارۆچكەی مەزنێ بەگوژمەی (35000000) دینار و قیرتاوكردنی رێگەی سەرەكی بنكەی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر بەگوژمەی (66000000) دینار و پرۆژەی دروستكردنی جۆگەی كراوە لەگوندی بارزان بەگوژمەی (7716000) دینار كەوتوونەتە واری جێبەجێكردنەوە.