سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خه‌مباربوونی خۆی به‌هۆی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا ڕاگه‌یاند.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند “زۆر خه‌مبار بووم به‌ كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م”.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند “له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا بیرم لای بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ و خه‌ڵكی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیایه‌ و دوعایان بۆ ده‌كه‌م”.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆشكی باكینگهام به‌ فه‌رمی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیای له‌ ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ناكاو باری ته‌ندروستی تێكچووبوو.