سه‌ره‌تا هزرو هونه‌ر بانە شێروان ڤیدیۆکلیپی (من ئێستا)ی بڵاوکردەوە

بانە شێروان ڤیدیۆکلیپی (من ئێستا)ی بڵاوکردەوە

176

خەبات: سولین سلێمان:- بانە شێروان کچە گۆرانیبێژی شۆخ نوێترین بەرهەمی ڤیدیۆکلیپی خۆی بە ناوی (من ئێستا) لە یوتیوب چەناڵی خۆی بڵاوکردەوە، ئەم بەرهەمەی بانە لە تێکست خۆی و شاباز زەمانیە و مێلۆدیەکەشی لەلایەن خۆی و ئارش سەلامیەوە بۆی ئەنجام دراوە، بانە وەک خۆی لە تۆری فەرمی ئینستاگرامی خۆیدا دەڵێت “ هیوادارم ئەم بەرهەمە نوێیەی منتان بەدڵ بێت و ئەمە یەکێکە لەو سێ گۆرانییە نوێیەم و هەروەها ئەو دووانەی کە ماون ئەوانیش بەم زووانە بڵاودەبن.

بانە لەدایکبووی ٤ی ئازاری ٢٠٠١ ە گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی سلێمانییە و بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، هەروەها یەکەم دەرکەوتنی بانە لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی کورد ئایدڵ بوو کە لە کەناڵی کوردسات پەخشدەکرا و توانی لەو بەرنامەیەدا بگاتە قۆناغی ڕاستەوخۆ و کۆتایییەکان، و دوای تەواوبوونی ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە بانە یەکەم گۆرانی خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان نەڤید زەردی دەرکرد بە ناوی «بڕۆ»، و ھەروەھا گۆرانییەکە ناوبانگێکی باشی لەناو گەنجانی کورد پەیداکرد، دوویەم بەرھەمیشی ڤیدیۆکلیپێکە بەناوی «بۆچی» کە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوی کردەوە، لە تەمەنی ١٧ ساڵی یەکەم گۆرانیی لەگەڵ نەوید زەردی بڵاوکردەوە. یەکەم گۆرانیی کە بە تەنھا گوتی ساڵی ٢٠١٩ بوو، کە ئەفشین شوکری نووسەر و دەرھێنەری بوو. ئەو گۆرانییە وای کرد بەرھەمی زیاتر بڵاو بکاتەوە.