قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەبۆنەی ٧٦مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین لە کاروانی خەباتدا بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەلەکەمان.

ھیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە ھەوێنی پێکەوەژیان و وەلانانی ناکۆکیەکان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تری سەر گۆڕەپانی سیاسی وڵاتدا بە ئامانجی بەدیھێنانی مافەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و گەلانی عێراقدا.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران