هەژار فارس
پارتی دیموکرانی کوردستان ، پارتێکی سیاسی جەماوەری شۆرشگێری گەلی کوردستانە لەخەباتی کوردایەتی دا مێژوێکی دوورو درێژو پڕهەوراز و نشێوی بریووە.
دامەزراندنی پارتی لە١٦ی ئابی ١٩٤٦بەرێبەرایەتی مستەفا بارزانی وەک سەرکردەوکارێزما، بووە هەوێنی کۆکردنەوەو یەکخستنی گشت چین وتوێژەکانی کوردستان لەدەوری ئەوبزوتنەوەیە.
پارتی لەبەدیهێنانی ئامانجەباڵاکانی گەلی کوردستان رووبەرووی ڕژێمە یەک لەدوایەکەکانی عێراق بۆتەوە (پاشایەتی ـ کۆماری ـ بەعسی ) لەومیانەدا شەهیدوقوربانی زۆری داوە، لەماوەی ۷٦ساڵەی تەمەنیدا تەکانی بەهێزی بەخەباتی بزاڤی رزگاڕیخوازی کورد داوە.
هەڵگیرساندنی شۆرشی مەزنی ئەیلول وەک تەحەداوپەرچەکردار دژی رژێمی پاشایەتی عێراق، داننان بەمافی گەلی کوردلەدەستوری هەمیشەی عێراق بۆیەکەمجار.
ڕاگەیاندنی بەیانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ هەروەها ئیدامەدان بەشۆرش وهەڵگیرساندنی شۆرشی گوڵان لەدوای نسکۆی ١٩٧٥، دەوروکاریگەری پارتی لەبەلاوەنانی ناکۆکیەنێوخۆییەکانی کوردستان ، دامەزراندنی بەرەی کوردستان و بەشداری وسەرپەرشتی کردنی راپەرینەجەماوەریەکەی بەهاری ١٩٩١گەلی کوردستان و بنیاد نانی دامەزراوە یاساییەکانی کوردستان وەک پەرلەمان وحکومەتی هەرێم وسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، ئاوەدان کردنەوەی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کەبەشێکی زۆریان لەلایەن ڕژێمەوە خاپور کرابوون.
پارتی لەپێناودۆزی رەوای کورد و یەکدەنگی وکۆدەنگی نێوماڵی کورد باجی زۆری داوەوهیچکات ئەوەشی نەکردۆتەمنەت بەسەرگەلی کوردستانەوە.
لەمێژودا پارتی گەلەکۆمەکێ ی گەورەی لەسەرکراوە و بەرگەی هەمووجۆرە نەهامەتیەکانی گرتووە، رێکەوتننامەی جەزائیرلەنێوان ڕژێمی بەعس وشای ئێران بەنێوبژیوانی جەزائیر لەپێناوسرینەوە و چەک داماڵین لەپێشمەرگەی کوردستان ونەهێشتنی بزوتنەوەی چەکداری کوردستان، ئابڵوقەی ئابوری، بەرەغمی پیلانی نێودەوڵەتی پارتی ژمارەیەکی دیارە، کێرڤی پارتی لەهەڵکشانە.









