فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لەماوەی ھەفتەیەکدا نزیکەی ٨٠ هەزار کەس لە دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە: “بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی هەفتەیەکدا واتە، لە ڕێکەوتی ٥ی ئابی ٢٠٢٢ تاوەکو ١١ی ئابی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دەروازە سنورییەكان، ١٥٨ هەزار و ٨٤٣ کەس هاتووچۆی هەرێمی کوردستانیان کردووە، کە ٤٣ هەزار و ١٦٦ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ٩ هەزار و ٤٣ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ١٦ هەزار و ٤٣٤ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و ٧١ هەزار و ٤٦٩ لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل و ١٥ هەزار و ١٢١ لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و ٣ هەزار و ٦١٠ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بووە”.
ئەوەش خراوەتە روو: “بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٣٧ هەزار و ٧٦٨ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە ٩ هەزار و ٨٥٣ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ٢ هەزار و ٣٠٤ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ٥ هەزار و ٢١٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و ١٥ هەزار و ٤٧٤ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل و٣ هەزار و ٧٢٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و هەزار و ١٨٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە”.
روونیشکراوەتەوە: “سەبارەت بە هاتنی کەسانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان لەو هەفتەیەدا ٤١ هەزار و ٧٦١ کەس سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە کە ١٠ هەزار و ٤١٧ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ٢ هەزار و ٦٢٩ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ٣ هەزار و ٢٨٤ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و ٢٠ هەزار و ٨٠٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و ٣ هەزار و ٩٨٣ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ ٦٣٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە”.
ئاماژە بەوەش کراوە: “ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ژمارەی هاولاتییانی عێراقی کە لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی دەرەوەیان کردووە ٤٠ هەزار و ١٥ کەس بوون کە ١١ هەزار و ٥٧٦ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هەزار و ٨٣٦ کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ٤ هەزار و ٥٢٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و ١٧ هەزار و ٦٥٩ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و ٣ هەزار و ٤١٦ کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و ٩٩٩ کەسیان لە دەروازەی سنوووری پەروێزخانەوە بووە”.









