هێمن سولەیمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان توانرا بکوژی فاروق میرزا، دەستگیر بکرێت و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بهوهشدا ناوە، کە (ئاخین) کچە شەش ساڵانەکەی فاروق میرزاشی کوشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بکوژەکە پێشتر تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە و دوای ٣ ساڵ ئازادکراوە، لە ساڵی 2021، بکوژ بە تۆمەتی رفاندنی دوو کچە منداڵی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرابوو، دوای ئەوەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتبوو 2 منداڵەکە دەباتە دەرەوەی شار، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ئەوکات دادگا بکووژەکەی ئازادکرد، تا ئێستاش چارەنووسی ئەو دوو منداڵە نادیارە.
فاروق میرزای تەمەن 42 ساڵ و ئاخین، كچه تەمەن شەش ساڵەکەی، کە دانیشتووی کەمپی (چەمشکو)ی زاخۆن، دوای پێنج رۆژ لە دیارنەمانیان، شەوی دووشەممە 8/8/2022 تەرمی فاروق میزرا لە دەوروبەری زاخۆ دۆزرایەوە.
بهڵام تا ئێستا تهرمی كچه شهش ساڵانهكهی فاروق میرزا، نهدۆزراوهتهوه و پۆلیس بەدوای تەرمیهكهیدا دەگەڕێن.