موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و داوا لە لە ئەنجوومەنی دادوەری دەکات تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/8/2022، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا رایگەیاند کە هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان پێویستى بە کۆبوونەوەى پەرلەمان نییە و داواش لە ئەنجوومەنى دادوەرى و دادگاى فیدراڵى دەکات تا کۆتایی هەفتەى داهاتوو پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە و وادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنیش دیاری بکرێت.
ئەم یەیامەی سەدر لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوو نوری مالیكی رایگهیاندبوو، “هەڵبژاردنی پێشوهخت ئهنجام نادرێت و پهرلهمانی عێراقیش هەڵناوەشێندرێتەوە”.