سه‌رۆک بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود كرد به‌ بۆنه‌ی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

سه‌رۆک بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت ” گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم”.

سه‌رۆک بارزانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” لەم یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆک بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین.

لەم بۆنەیەدا هیوادارین پتەوکردنی بنەماکانی برایەتی و تەبایی نێوان لایەنەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان ئامانجی سەرەکیی هەموو لایەک بێت.

مسعود بارزانی

8ی ئابی 2022