سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 46 ساڵی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو پارتە دەکات و لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: له‌م یاده‌دا بە ڕێزەوە لە خه‌بات و قوربانییەکانتان ده‌ڕوانین و‌ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌پێناو ته‌بایی و پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى کوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود

سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

یادى چل و شه‌ش ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جه‌ماوه‌رى حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوای سەرکەوتنان بۆ ده‌خوازین.

له‌م یاده‌دا بە ڕێزەوە لە خه‌بات و قوربانییەکانتان ده‌ڕوانین و‌ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌پێناو ته‌بایی و پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى کوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.

هیوادارین خزمەتكردنى بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکان و به‌دیهێنانى داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان، كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان بێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2022/8/8