تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی سەرایە سەلام لە پارێزگای نەجەف رووی دا و تاکو ئێستا 5 کوژراو و 7 برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/8/2022، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی میلیشیاكانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی ته‌یوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 5 كه‌س كوژراون و 7 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌ه‌كان هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و خراپ هه‌ڵگرتنی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نییه‌كان بووه‌.