ئەمشەو لە سنووری ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرێكی سوپای عێراق لە ئەنجامدا سەربازێك كوژرا و سەربازێكی دیکەش بریندار بوو.

وەسفی تمێمی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە ڕایگەیاند: “ئەمشەو سێشەممە 2ی 8ی 2022، لە سنووری گوندی كەشكولی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرێكی سوپای عێراق”.

گوتیشی: “بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعش سەربازێك كوژراوە و سەربازێكی دیکەش بریندار بووە”.