كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر پابه‌ندبوونی واشنتنی به ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (به پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی) دووپاتكرده‌وه.
له تویتێكدا كونوسوڵخانهی گشتی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند، “سوپای ئەمه‌ریکا هاوکاری سەربازی دەداتە پێشمەرگە”.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دەمانەوێت دڵنیابینەوە، هێزی پێشمەرگەی قارەمان، بۆ شەری دژی داعش، چەک و کەلوپەلی سەربازی پێویستی به‌رده‌سته.
واشنتن جه‌ختی له بڕی هاوکارییە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، كه بریتین لە “چەند بارێک لە کەلوپەلی سەربازی، ئۆتۆمبێل و پێداویستی سەربازی دیکە”.
كونسوڵخانه‌ی ئەمه‌ریکا روونیكرده‌وه، گەیاندنی ئەم هاوکارییە سەربازییانە، نیشانەی پابەندبوونی واشنتنە بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش لەنزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کاردەکەن.
