درەنگانی شەوی رابردوو، لە مووسڵ هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی تورکیا.

کونسوڵخانەی تورکیا لە مووسڵ لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، شەوی رابردوو کونسوڵخانەکەیان بە چوار گولـلە هاوەن کراوەتە ئامانج و محەمەد کوجوک، کونسوڵی تورکیا و تیمی کونسوڵخانەکە لە هێرشەکەدا سەلامەت بوون و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.

کونسوڵخانەی تورکیا لە مووسڵ روونیشیکردووەتەوە، گولـلە هاوەنەکان لە نزیک شوقەکانی حەدبا کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەمە لەکاتێکیدایە دوای تۆپبارانی هاوینەهەواری گوندی پەرەخ لەلایەن تۆپبخانەکانی تورکیا کە 9 گەشتیاری عەرەب شەهیدبوون و زیاتر 25 کەسی دیکەش برینداربوون، لە چەند ناوچەیەکی عێراق هێرشکراوەتە سەر بنکە و نووسینگەکانی پێدانی ڤیزای تورکیا.